جومانە غەلای: پرۆسەی هەڵبژاردن زۆر بە باشی بەڕێوەچوو و هیچ پێشێلکارییەک تۆمارنەکراوە
راهۆز
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەچوو و هیچ پێشێلکارییەکی هونەری لە کارەکانی کۆمیسیۆندا تۆمار نەکراوە.
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگییەکی تەواو لەنێوان کۆمیسیۆن و لیژنەی باڵای ئەمنی و وەزارەتە ئەمنییەکاندا هەبووە بۆ پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و گەڕانەوەی ئارامیی زانیارییەکان.
وتەبێژی کۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دەستکراوە بە ژماردنی دەستیی دەنگەکان و بەراوردکردنی لەگەڵ ئەو ئەنجامانەی لە رێگەی ئامێرەکانەوە بەدەستهاتوون.



