کۆمیسیۆن: ژماردنی دەستی دەنگەکان هاوشێوەی ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان بوون
محەمەد رزگار
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
کۆمیسیۆن ئاشکرایکرد، جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان هاوشێوەی ئەنجامە ئەلکیترۆنییەکانە و هیچ جیاوازییەکی نییە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت بەسەرکەوتووی کۆتاییهات و جیاکردنەوەکەش هیچ جیاوزییەکی نەبووە لە نێوان ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەستی.
وتیشی، دوای دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەکان، نوسراوێکی ئەنجامەکان رادەستی نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیەکان کراوە و پڕۆسەکە زۆر بە وردی و دروستی بەرێوەچووە.
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرجەم بازنەکانی هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەتدا تەنها چوار سکاڵا تۆمارکراون.



