یەکێتی لە سلێمانی و کەرکوک لەپێش سەرجەم لیستەکانەوەیە
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی تایبەت، یەکێتیی لە بازنەکانی سلێمانی و کەرکوک زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و لە هەولێریش رێژەی دەنگەکانی بەرزکردووەتەوە.
ئاماری دەنگەکانی یەکێتی لە سێ بازنە سەرەکییەکەدا بەم شێوەیە:
لە بازنەی سلێمانی: یەکێتی (40,176) دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە رێژەی (%75.95)ی کۆی دەنگەکان.
لە بازنەی کەرکوک: یەکێتی (1,597) دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە رێژەی (%62.95)ی کۆی دەنگەکان.



