پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عیراق  بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆتایی هات و سندوقەکانی دەنگدان داخران.

 

سەرۆکی کۆمیسیۆن رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت دوای 24سەعات لە کۆتاییهاتنی پرۆسەکە ئاشکرا دەکرێت.
 

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە پاریزگای سلێمانی ٪95 بووە، لە هەولێر ٪97 و لە پارێزگای دهۆک ٪97 بووە.

 

 

بڕیارە کەمێکی دیکە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەستی دەستپێبکات