بە وێنە، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان
راهۆز
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥







دەنگدانی تایبەت کەمتر لە سەعاتێکی ماوە
























راهۆز
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥







دەنگدانی تایبەت کەمتر لە سەعاتێکی ماوە
























بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم تاوەباران و هەورە بروسکە لە کاتە جیاوازەکاندا دەستپێبکات.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە لە زۆربەی ناوچەکان هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە رێژەکە زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پێشبینی تاوەبارانیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، لە کاتەکانی شەوداویشدا کاریگەرییەکەی بۆ ناوچەکانی تری هەرێم زیاد دەکات.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە.
لیژنەی ئەمنیی لە پارێزگای هەڵەبجە بڕیارێکی نوێی بۆ رێکخستنی ناوبازاڕ و پاراستنی ئارامیی شارەکە دەرکرد و هۆشداریی توند دەداتە سەرپێچیکاران.
بەپێی راگەیەنراوێکی لیژنەیی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە، لە ئەمڕۆوە بە هەموو شێوەیەک هاتوچۆکردنی ماتۆڕسکیل و ئەو ئۆتۆمبێلانەی ناسنامەیان دیار نییە 'بێسەرەتا'، لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا قەدەغە کرا.
بڕیارەکە بە تایبەتی جەخت لەسەر قەرەباڵغی ناوەندی بازاڕ دەکاتەوە و رێگەش نادرێت ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لەو شوێنانەدا رابگیرێن.
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە، داوا لە هاووڵاتیان و خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانە دەکات پابەندی بڕیارەکە بن، بە پێچەوانەوە هەر کەسێک سەرپێچی بکات، دەستبەجێ دەست بەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت.
هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، خاوەنەکانیان رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەکرێنەوە.
ئەم هەنگاوەی لیژنەی ئەمنی هەڵەبجە لە چوارچێوەی هەوڵەکان دێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و رێگریکردن لەو سەرپێچییانەی کە سیمای شار و ئارامیی هاووڵاتیان دەشێوێنن.
ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکی و چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد، ئێران لە رێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە پێشنیازێکی نوێی پێشکەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، کە ئامانج لێی گەیشتنە بە ریککەوتنێکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشنیازە ئێرانییەکە داوا دەکات دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ قۆناغێکی دیکە دوابخرێن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئێران سەبارەت بەو سازشانەی کە پەیوەستن بە دۆسیەی ئەتۆمییەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە سەردانەکەیدا بۆ پاکستان تاوتوێی ئەم پێشنیازەی کردووە، کە لە قۆناغی یەکەمدا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی تەنگژەی گەرووی هورمز و گەمارۆکانی ئەمریکا دەکاتەوە، دواتر و لە قۆناغەکانی داهاتوودا دەست بە دانوستانە ئەتۆمییەکان بکرێت.
هەروەها پێشنیازەکە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەیەکی درێژ یان گەیشتن بە رێککەوتنێکی هەمیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەخۆدەگرێت، پێش ئەوەی باس لە هەر رێککەوتنێکی ئەتۆمی بکرێت.
لە بەرانبەردا، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ئەم گفتوگۆیانە "هەستیارن" و جەختی کردووەتەوە کە واشنتۆن لە رێگەی میدیاکانەوە دانوستان ناکات، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆناڵد ترەمپ تەنها رێککەوتنێک ئیمزا دەکات کە لە بەرژەوەندی گەلی ئەمریکادا بێت و هەرگیز رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
بڕیاریشە ترەمپ ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێپرسراوە باڵاکانی ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی بژاردەکانی بەردەم واشنتۆن و هەنگاوەکانی داهاتوو لە شەڕەکەدا، لە کاتێکدا عراقچی بە نێوەندگیرەکانی راگەیاندووە کە کۆدەنگییەکی ناوخۆیی لەناو سەرکردایەتی ئێراندا نییە سەبارەت بە داواکارییەکانی ترەمپ دەربارەی پیتاندنی یۆرانیۆم.