سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ کوردسات نیوز: پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت
بڵند
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق، رایگەیاند ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەتیش، بۆ دەننگدانی تایبەت لە سەرانسەری عیراق 4500 وێستگەی دەنگدان هەیە و تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک نییە و سەعات شەش پرۆسەکە تەواو دەبێت و ئامێرەکان دەکوژێنەوە.
ئەمڕۆ سەعات حەوتی بەیانی دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عیراق وهەرێم دەستیپێکرد و زیاتر لە ملیۆنێک و 313 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لە لێدوانێکی تایبەتیشدا لە بەغداد حاکم عومەر بە کوردسات نیوزی راگەیاند پرۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت و هەر گرفتێکیش دروست ببێت بە خێرایی کارمەندانی کۆمیسیۆن چارەسەری دەکەن.
ئاماژەی بەوەکردوە چاوپۆشی ناکەن و هەرکەس و لایەنێک پێشێلکاری ئەنجام بدات سزادەدرێت، وتیشی دەبێت لەو بنکانەی دەنگی لێدەدرێت، پۆستەرەکانی دەنگدان زیاتر لە 100 مەتر دوربن، سزای ئەو لایەنانەشیان داوە کە ئەو کارەیان ئەنجامداوە.
لەبارەی بەرێوەچونی پرۆسەکەشەوە رایگەیاند، بە شێوەیەکی گشتی تا ئێستا لە عیراق و هەرێمیش زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت.



