بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەعات حەوت، دەرگای بنکەکان لە سەرتاسەری عیراق بەڕووی زیاتر لە ملیۆنێک و 313هەزار لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کرایەوە.هەڵبژاردنەکە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراقە و چاودێرانی نێوی و نێودەوڵەتییش چاودێری پرۆسەکە دەکەن و جگە لە هێزە ئەمنییەکانیش زیاتر لە 25هەزار ئاوارەش ئەمڕۆ دەنگ دەدەن.

لە هەرێمی کوردسان زیاتر لە 224هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەکان، کە 145هەزاریان پێشمەرگەن مافی دەنگدانیان هەیە بەمشێوەیە؛

لە پارێزگای هەولێر 85 هەزار و 793 دەنگدەری تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە

لە پارێزگای سلێمانی 82 هەزار و 547 دەنگدەری تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە

لە پارێزگای دهۆك 55 هەزار و 993 دەنگدەری تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە

رۆژ سێشەممە، 11ـی11ش دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.