باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا ئاشکرایکرد، 25 کۆچەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر.

ئەحمەد سەحاف لێپرسراوی كاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند، ئەمڕۆ 25 کۆچەر کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو خاکی لیبیا گەرێندرانەوە بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، لە ئیستاشدا کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی 12 کۆچەر کە لە ئێستادا لە پارێزگای میسراتا نیشتەجێن، کە نزیکەی 250 کم لە پایتەختی تەرابلوسەوە دوورە و لە هەوڵدان بە ئامانجی تەواوکردنی رێکارەکانی گەڕاندنەوەیان.

وتیشی، لەلایەن باڵوێزخانەکەیانەوە خواردن و دەرمان و رەخساندنی پەیوەندیکردنییان بە خێزانەکانیانەوە بۆ کۆچەران رەخساندووە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڕەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتی بەردەوامن لە فریودانی گەنجانی عیراقی و تەڵەدانان بۆیان، بەپێویستیشی دەزانن هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوەی خەڵك لەبارەی مامەڵە نەكردن لەگەڵ ئەو تۆڕانە چڕتر بكرێتەوە.