دەستەی کەشناسی: لە سێ رۆژدا 114 بومەلەرزە تۆمارکراون
راهۆز
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
دەستەی کەشناسیی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، لە ماوەی نێوان 1 بۆ 4ی تشرینی دووەمی 2025،114 بومەلەرزە لە عیراق و ناوچەکانی دەوروبەری تۆمارکراون.
دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گوڕی بومەلەرزەکان لە نێوان 1 بۆ 4.6 پلەدا بووە و زۆربەیان پاشلەرزەی لاواز بوون و هەستیان پێ نەکراوە.
سەبارەت بەو بومەلەرزەیەی لە شاری خانەقین و نزیک سنووری عیراق-ئێران روویدا، دەستەکە روونیکردووەتەوە، ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە کە دوای بومەلەرزەیەکی بەهێز روودەدات، چونکە لەسەر درێژایی زنجیرە قڵیشی خانەقین-مەندەلی-بەدرە بووە و تاوەکو توێکڵی زەوی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، ئەم پاشلەرزانە بەردەوام دەبن.



