ئاراس محەمەد ئاغا: یەکێتی یەکەم زەنگی سەرکەوتنی لە موسڵ لێدا
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
سەرۆکی هاوپەیمانی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا سوپاسنامەیەک ئاراستەی دەنگدەرانی یەکێتی لە موسڵ و شەنگال و مەخمور و دەوروبەری نەینەوا دەکات و دەڵێت: سەلماندتان موسڵ قەڵای سەوزی ھەمیشەیی یەکێتییە.
ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆکی هاوپەیمانی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا لە سوپاسنامەیەکدا کە ئاراستەی هاووڵاتیانی نەینەوای کردووە رایگەیاند، خەڵکی سەربەرزو بەوەفای پارێزگای نەینەوا، بەگشت پێکهاتەکانی و کادرو ئەندام و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی شارەکە و دەنگدەرانی یەکێتی لە موسڵ و شەنگال و مەخمور و دەوروبەری نەینەوا بەگشتی، سوپاس بۆ پێشوازی فراوان و دڵسۆزانەتان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئامادەبوونتان لە کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی (٢٨١) ـی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لە موسڵ، ئەوەی ئەمرۆی ئێوە یەکەم زەنگی سەرکەوتنی لیستەکەتان لە موسڵ لێدا، ئێوە سەلماندتان کە موسڵ قەڵای سەوزی ھەمیشەیی یەکێتییە و پێکهاتەکان خاوەنی یەکێتیین .
ئاماژەی بەوەشکرد، داوای لێبوردن لە هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان دەکەین ئەگەر ئەزیەتمان دابن بە هۆی قەرەباڵەغی زۆرەوە .
ئاراس محەمەد ئاغا راشیگەیاند، دڵنیابن یەکێتی دەبێتە ھێزی ھەموو خەڵکی نەینەوا بۆ ھەمیشە خزمەتکاری خەڵکی بەوەفای نەینەوا دەبین، دووبارە سوپاس بۆ وەفادرایتان هەرسەربەرز و سەرکەوتووبن.



