سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریدەدات لە هەر سەركێشییەك لەلایەن ئەمریكاوە و دەڵێت وەڵامی یەكلاكەرەوەیان بۆی دەبێت.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران چەند پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عاسم منیر، فەرماندەی سوپای پاكستان و هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە دوپاتیكردەوە كە بێدەنگ نابن بەرانبەر هەر هێرشێك كە بكرێتە سەریان و وەڵامی توندیان بۆ هەر سەركێشییەكی ئەمریكا دەبێت.
هاوكات ئاژانسی نور نیوز سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران بڵاویكردەوە، هەر هێرشێكی ئەمریكا بۆ سەر ژێرخانی وزە لە ئێران، تاران ناچار دەكات هێرش بكاتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی سعودیە و ئیمارات و كێڵگەكانی گاز لە قەتەر و ئیسرائیل.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دەبێت دەسەڵاتی ئێران بگۆڕدرێت و جەختیشی كردەوە كە تاران تاوەكو ئێستا رووبەرووی سەرۆكێكی وەك دۆناڵد ترەمپ نەبووەتەوە، كە توانیویەتی هاوكێشەكان لەرێگەی فشاری سەربازی و ئابوورییەوە بگۆڕێت.
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری، دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: كە پێویستە رژێمی ئێران بگۆڕدرێت، چونكە تاران تا ئێستا رووبەڕووی سەرۆكێكی وەك ترەمپ نەبووەتەوە كە فشارە سەربازی و ئابوورییەكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە گەیاندووەتە ئاستێكی بێپێشینە.
رۆبیۆ ئاماژەی بەوە كرد كە ئیدارەكانی پێشووی واشنتۆن تەنها هەڕەشەی بێكرداریان هەبووە، بەڵام ترەمپ رێگەی نەداوە تاران چەتری سەربازی بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی دروست بكات و پەیوەندی ئەو وڵاتەش لەگەڵ چینیش پێویستی بە هاوسەنگییە.
هۆشداریشیدا كە هەر جۆرە رووبەرووبوونەوەیەكی سەربازی یان ئابووریی لەنێوان ئەمریكا و چین، كارەساتبار دەبێت بۆ هەردوو وڵات و ئابووریی جیهان.
ئەمریكا هۆشدارییەكی بەپەلە دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی و داوادەكات بەزووترین كات رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن، چونکە ئەگەری ئاڵۆزتربوونی رەوشەکە لە ناوچەکەدا زۆر بەرزە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە سەرانسەری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زنجیرەیەك هۆشداریی ئەمنیی بەپەلەیان بڵاوكردووەتەوەو تێیدا جەخت لە ئەگەری پەرەسەندنی گرژی و تێکچوونی رەوشەكە دەكەنەوە.
ئەوەشی ئاشكراکردووە، ئەمریکا داواش لە هاووڵاتییانی خۆی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن و خۆیان بۆ ئەگەری داخرانی لەناكاوی ئاسمانیی و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان ئامادە بكەن.
هاوکات، هۆشداری دەدەن لەبارەی هێرشی ئێران و گروپە هاوپەیمانەكانی بۆسەر بەرژەوەندی، كۆمپانیا و دامەزراوەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، لە هەمانكاتدا داوا دەكەن چاوپێداخشاندنەوە بكەن پێش ئەوەی سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن و بیر لە بەجێهێشتنی بكەنەوە.