لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، مارک رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رێککەوتنە بازرگانیەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن تاوتوێکرا و مارکۆ رۆبیۆ جەختی لە چەک داماڵینی میلیشیا چەکدارەکانی عیراق کردوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفون لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی  قسەی کردوە و لە گفتوگۆکانیاندا، باسیان لە رێککەوتنە بازرگانییەکان و سەروەری عیراق کردوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە چەکداماڵینی میلیشیا شیعەکان کردوەتەوە و رایگەیاندوە  مەترسین بۆ سەر  سەروەری عیراق  و سەقامگیری تێکدەدەن.

تێکدەدەن.

ناوبرا وتویەتی، ئەو میلیشیایانە مەترسیدارن و هەڕەشەن لە سەر ژیان و کاروباری ئەمریکییەکان و عێراقییەکان و سەرچاوەکانی عێراق تاڵان دەکەن.