وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیرکردنی پێنج کەسی بە تۆمەتی کوشتنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدادو كاندیدی هاوپەیمانی سیادە راگەیاند  و دەڵێت؛ دوای تەواو بونیی لێکۆڵینەوەکان، رایگشتی لەسەر وردەکارییەکان ئاگادار دەکاتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە، توانیویانە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێكی وردیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون بە تۆمەتی  تێوەگلان لە کوشتنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد، کە لە قەزای تارمییە لە باکوری بەغداد كوژرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشیان خستوەتەڕوو،  ئۆپەراسیۆنەکە بە فەرمانی  دادوەر ئەنجامدراوە، دوای هەوڵە هەواڵگریی و مەیدانییە چڕەکان و توانراوە شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان  بکرێت و دەستگیریان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ تائیستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و لەگەڵ تەواوبوونی رێکارە پێویستەکان، وردەکارییەکان بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە.

بەرەبەیانی چوارشەممەی رابردوو، لە ناوجەی تارمییە لە باکوری ىەغداد، بۆمبی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی یەکێک لە کاندیدەکان بەناوی سەفا مەشهەدانەی بۆ پەرلەمانی عێراق تەقییەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و ئەو روداوە کاردانەوەی ناوخۆیی لە عیراق لێکەوتەوە.