خوێندکارانی یاسا لە دیمەشق چونە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  و خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای گەڕانەوەی  سیستەمی تاقیکردنەوەی ئۆتۆماتیکی کرد، ئەم خۆپیشاندانەش دوای ئەوە هات، وەزارەتەکە بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمەکە و پەسەندکردنی تاقیکردنەوە تەقلیدیەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە زانکۆی دیمەشق، ژمارەیک خوێندکار، گردبونەوە  ونارەزایەتییان بەرانبەر بە بڕیاریکی وەزارەتی خوێندنی باڵای وڵاتەکەیان دەربڕی.

خوێندکاران بە دروشمی پیویستمان بە سیستمی ئۆتۆماتیکیە و رەتکردنەوەی  دەستی نمرەکان بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەتی ئەنجامەکان، گردبونەوەیەکی گەورەیان ئەنجامدا.

خوێندکارە نارازییەکان، جەختیان لەوە کردەوە کە نابێت چارەنووسی ئەکادیمییان بە تەواوی بۆ ئیرادەی پرۆفیسۆرەکان جێبهێڵرێت و داوایانکرد بەرپرسان  پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکەن، تا مافە ئەکادیمییەکانی خوێندکاران نەفەوتێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لەسەردەمی حکومەتی نوێێ سوریادا و لە 13ی تشرینی یەکەم، مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی دیمەشق گردبوونەوە و نارەزایەتیان دەربڕی دوای ئەوەی هێرشێکی چەکداری بۆ سەرۆکی ڕاگری فاکەڵتییەکە ئەنجامدرا و  هێرشەکە لە نووسینگەی راگرایەتی کۆلێژەکە روویداوە و بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو کارمەندان و خوێندکارانی ناو کۆلێژەکەدا دروستکرد.