وەزارەتی بەرگری عیراق، بڵاویکردوەتەوە، کاروانی دووەم لە هێلیکۆپتەری ئەمریکی(بێڵ 505) گەشتوەتە دەستیان و  ژمارەی هێلیکۆپتەرەکان ‌هەشت دانەیە و لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەدایە بۆ بەرەوپێشچونی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، کاروانی دووەمی هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەکان گەشتنە بنکەی فەریقی شەهید محەمەد عەلای ئاسمانی.

وەرگرتنی ئەم هێلیکۆپتەرانە، لە میانی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی محەمد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی تواناکانی هێزی ئاسمانی عیراق لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.

وەرگرتنی هێلیکۆپتەری جەنگی لە ئەمریکا لەلایەن عیراقەوە  بەشێکە لە پلانی وەزارەتی بەرگری بۆ بەرەوپێشچون و بە مۆدێرنکردنی سیستەمی فڕۆکەوانی سەربازی و بەرزکردنەوەی تواناکانی مەشق و ڕاهێنانی ئاسمانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری عیراق، جۆری فڕۆکەکان ئەمریکی(بێڵ 505)ـن  و ژمارەشیان هەشت هێلیکۆپتەرە.