بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە و باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغداد و بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی بێگردیان کرد.



ئەمڕۆ یەکشەممە، لە میانی کۆبوونەوە  و سەردانەکانیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنە سیاسییەکان بە گرنگ زانرا.

پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق خرایە بەر باس و جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردیش کرایەوە.