ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رایگەیاند، بڕی 20ملیار دیناری لە دۆسیەیەكی گەندەڵی دارایی و ئیداریدا گەڕاندووەتەوە.
ئەنجومەنەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، دەسەڵاتی دادوەری لێكۆڵینەوەی ڕەسافە كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی دەستپاكی و سپیكردنەوەی پارە، بڕی 20 ملیار دیناری عیراقی گەڕاندووەتەوە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە لەسەر بنەمای تاوانەكانی گەندەڵی دارایی و ئیداری و تاوانەكانی فێڵكردنی دارایی هاتووە.
جەختیشی لەوە كردەوە، رێكارە یاساییەكان دژی ئەو سەرپێچیكارانە بەردەوام دەبن كە رێگەی نایاسایی بۆ بەدەستهێنانی قازانج بەكار دەهێنن و زیان بە سامانی گشتی دەگەیەنن.
ماوەی زیاتر لە مانگێكە حكومەتی عیراق بە فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئۆپراسیۆنێكی بە نای ئۆپراسیۆنی بەرەبەیان دەستپێكردوە بۆ گێڕانەوەی پارەوە موڵكی گشتی كە تا ئێستا زیاتر لە 160 ملیار دینری عیراق گەڕیچندراوە ئەمە جگە لە چەندین موڵك و كیلۆ ئالتون.