رۆژی دووشەممە رابردوو 6ـی10ـی 2025 لە شاری بەغداد پەردە لەسەر وێنەی سەرۆ مام جەلال لادرا، کە وێنەکە لە دەروازەی ناوچەی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق دانراوە.

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە، وێنەکە لەلایەن عەقید هەردی غریب، فەرماندەی فەوج3ـی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دروستکراوە و فریق گۆهدار محەمەد سەعید لێپرسراوی نوسینگەی سەرۆک کۆماری عیراقەوە لادرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وێنەکەی سەرۆک مام جەلال لە دەروازەی ناوچەی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق لە شاری بەغداد دانراوە.