ژمارەیەک لە کەسایەتی کۆمەڵایەتی و گەنجانی پارێزگای نەینەوا پەیوەندیان بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە کرد و بەڵێن دەدەن کاربکەن  بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە '٢٨١'ـی یەکێتی لە پارێزگاکە.

ئەمڕۆ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، پێشوازی کرد لە ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیر و گەنجانی پارێزگای نەینەوا بەسەرۆکایەتی 'شێخ خالد غانم ئەحمەد جبوری' کەسایەتی و راگەیاندنکاری دیاری موسڵ، کە پەیوەندیان بەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد.

لەدیدارێکدا ئاراس محەمەد ئاغا،  بەخێرھاتنی گەرمی کردن و رایگەیاند، یەکێتی ھەمیشە ماڵی گەورەیە و دەرگای کراوەیە بۆ ھەموو چین وتوێژێکی کۆمەڵگە لە عیراق بە گشتی و نەینەوا بەتایبەتی،ئاماژەی بەوەشکرد، حزبەکەی سەرۆک مام جەلال خۆی بەخزمەتکاری ھەموو ھاونیشتمانیانی نەینەوا دەزانێت ، وەك یەکیتی ھەرچیان پێویست بێت درێغی ناکەن بۆیان .

هەر لە دیدارەکەدا، لەلایەن خۆیانەوە کەسایەتیەکان و خالد غانم سوپاسی ئاراس محەمەد ئاغایان کرد، بۆ ئەموپێشوازیە گەرمە و بەلێنیان دووپاتکردەوە کە لە رێزەکانی یەکێتی کاربکەن و پشتیگیری و پشتیوانی لیستی '٢٨١'ـی یەکێتی خەڵکی نەینەوا دەکەن وھەوڵی سەرخستنی کاندیدانی دەدەن .