لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بەغداد-دیالە 13 كەس گیانیان لەدەستدا
راهۆز
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
میدیا عیراقییەكان رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای بەغداد- دیالە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر و هیوندای ئەكسێنت و كیا كادێنزادا رویدا و بەهۆیەوە 13 كەس گیانیان لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری ئەكسێنتەكەدا حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە كە چواریان منداڵ بوون، شەش كەسەكەی تریش كە لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری كادێنزاكەدا بوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دیالەش، روداوەكە بەهۆی هەڵەی ئۆتۆمبێلی كیا كادێنزاكەوە رویداوە و شۆفێری بارهەڵگرەكەش كە لە روداوەكەدا بە سوكی بریندار بووە، لەلایەن پۆلیسەوە راگیراوە.



