وەزیری كارەبای عیراق: بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ زیاتر لە 28 هەزار مێگاوات بەرز بوەتەوە
شنیار
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاند، بۆ یەكەمجار لە مێژووی وڵاتەكەدا بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ زیاتر لە 28 هەزار مێگاوات بەرز بوەتەوە .
زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا كەرتی كارەبا لە عیراق پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و سەرباری ئاستەنگەكان وەزارەتی كارەبا توانیویەتی بۆ یەكەمجار لە مێژووی عیراقدا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ زیاتر لە 28 هەزار مێگاوات بەرز بكاتەوە .
هەروەها ئاشكرایكردوە ، پلانەكانیان بۆ نوێكردنەوەی سیستمی گواستنەوە و دابەشكردن و جۆراوجۆركردنی سەرچاوەكانی وزە ، رۆڵی راستەوخۆی هەبووە لە پتەوكردن و سەقامگیربونی تۆڕەكانی كارەبا.
وتیشی، لەچوارچێوەی هەوڵەكانیاندا بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا ، چەند گرێبەستێكیان ئیمزا كردوە بۆ دروستكردنی چەند وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا كە بە سوتەمەنی ناوخۆ كار بكەن و لەو رێگەیەوە توانای بەرهەمهێنان بگەیەننە 48 هەزار مێگاوات.



