وەزیری نەوتی عیراق: تائێستا هەرێم زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستكردووە
محەمەد رزگار
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
تائێستا زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان رادەستی بەغداد كراوە وەزیری نەوتی عیراقیش دەڵێت: 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان باركراوە بۆ فرۆشتن.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، یەكەم جارە حكومەتی عیراق نەوتی هەرێمی كوردستانی وەردەگرێت و هەناردەی دەکات، تائێستاش زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمیان رادەستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بارکراوە بۆ فرۆشتن و ئاڕاستەی ئەو شوێنانەکراوە کە گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجامدراوە.
وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی سۆمۆوە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەولێر و بەغداد.



