دوای پەسەندکردنی لیستی ناوی کاندیدەکان، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بانگەشەی هەڵبژاردن لە 3ی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێبکات.

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئەمڕۆ بە رەسمی لیستی ناوی ئەو کاندیدانەی پەسەندکرد کە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ساڵی 2025 هەیە

لە بڕیارێکی دیکەدا، ئەنجومەنی کۆمسیاران وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ بەربژێرە پەسەندکراوەکان دیاریکرد. بەپێی بڕیارەکە، بانگەشەی هەڵبژاردن لە رۆژی هەینی، رێکەوتی 3ی تشرینی یەکەمی2025 دەستپێدەکات.