محەمەد عەبدولڕەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز لە سەرچاوەیەکی باڵا لەنێو کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای دەکات، رۆژی پێنجشەممە یەکەمین کەشتی نەوت هەڵگری هەرێمی کوردستان بە ناوی "ڤالیسینا"، لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت بە مەبەستی فرۆشتن.

بەپێی زانیارییەکانی محەمەد عەبدولڕەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز، لە ئێستادا نەوتی هەرێمی کوردستان لە کۆگاکانی بەندەری جەیهاندا کۆدەکرێتەوە.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، بڕی
700هەزار بەرمیل نەوت، وەک یەکەم قۆناغی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی کەشتی "ڤالیسینا"وە لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت، کە کۆمپانیای سۆمۆ سەرپەرشتی پڕۆسەی گواستنەوە و فرۆشتنەکەی دەکات.