ئەنجومەنی ئابوری عیراق: كارگەكانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەكانیان هەناردە بكەن
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی ئابوری عیراق دەڵێت، كارگەكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن بەرهەمەكانیان هەناردەی پارێزگاكانی تر بكەن.
ئەنجومەنی ئابوری عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا و لە راگەیەندراوێكیشدا بڵاویكردەوە، بڕیاردراوە بە جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ئەو كارگانەی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی پیشەسازیی مۆڵەتیان پێنەدراوە، دوای ئەو بڕیارەش رێگە دەدەن ئەو كارگانە بەرهەمەكانیان رەوانەی پارێزگاكانی تری عیراق بكەن.
ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات، كە بەهۆی تۆمارنەكردنی ئەو كارگانەوە، رێگە بە گواستنەوەی بەرهەمەكانیان لە بازگەكانی سەر بە حكومەتی عیراق نەدەدرا.



