وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق دەڵێت: وڵاتەکەمان بە سەختترین وشکەساڵیدا تێپەڕدەبێت کە لەماوەی 90 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری هاوبەش لەسەر ئاستی وەزیرانی سەرچاوەكانی ئاو، كشتوكاڵ و ژینگە ئەنجامدرا، کەتێیدا تاوتوێی چارەسەری قەیرانی وشكەساڵی و كەمی ئاو لە عیراق کرا.

لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان دووپاتی كردووەتەوە: عیراق بە سەختترین ساڵی وشكەساڵیدا تێدەپەڕێت كە لەماوەی 90 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان جەختیکردوەتەوە، عیراق بە سەختترین ساڵی وشكەساڵیدا تێدەپەڕێت كە لەماوەی 90 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

هاوکات لەلای خۆیەوە هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە كێشەی پیسبوونی ڕ‌ووبارەكان کرد کە لە ئەنجامی فڕ‌ێدانی پاشماوە و پاشماوەی پیشەسازییەوە دروستبووە، داواشیکرد، رێگەچارەیەک بۆ كەمكردنەوەی ئەم دیاردەیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بگیرێتەبەر.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لە كۆبوونەوەكە چەند ر‌اسپاردەیەك ئامادە كراوە، بۆ ئەوەی لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەبەر باس، هەروەها تیمێكی وەزاری باڵا جگە لە تیمی تەكنیكی، بۆ دانوستان لەگەڵ توركیا بۆ زیادكردنی ر‌ێژەی بەردانەوەی ئاو پێكبهێنرێت.