سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکور: هیچ هەوڵێک نییە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوک
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکور رایگەیاند، سەرەڕای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هیچ هەوڵێک لە ئارادا نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئەو سەرچاوەیە بە کوردسات نیوزی وتووە، "لە ئێستادا تەواوی بەرهەمی کۆمپانیاکە کە رۆژانە دەگاتە 350 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانی کەرکوک، خەباز، جەمبور و بای حەسەن، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ بەکاردێت و هیچ بڕێکی لێ هەناردە ناکرێت."
سەرچاوەکە جەختی کردەوە کە "هیچ ئەگەرێک نییە" لە ئێستادا بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاشکرای کرد کە پلان هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە هەڵکەندنی یەکەمین بیری نەوتی لە سنووری قەزای کفری بکرێت.



