بەپێی ئامارەکانی دادگاکانی عیراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 16 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی عیراق تۆمارکراوە، لە بەرانبەردا شەش هەزار و 214 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە.

بەپێی ئامارەکانی دادگاکانی عیراق لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا 16 هەزار 654 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە، هاوکات لە بەرانبەردا شەش هەزار و 214 دۆسیەی جیابوونەوە لە دادگاکان هەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری بەڕێژەی 2.7 هێندە لە دۆسییەکانی زیاترە.

لەئامارەکاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەدادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکردووە، کە سێ هەزار 92 گرێبەست بووە، زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوەش لەدادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/کەرخ بووە کە هەزار و 225 دۆسیەی جیابوونەوە هەبووە.