كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێم كۆتاییهات
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کۆتاییهات و چاوەڕوان هەر ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی دەوڵەت رەوانەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بکرێت.
محەمەد عەبولرەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێم، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کۆتاییهات.
وتیشی، ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی دەوڵەت رەوانەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكرێت.



