سەرۆك كۆماری عیراق بە یاوەری وەفدێك گەیشتە نیویۆرك بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.

بە پێی راگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق بە یاوەری وەفدێكی رەسمی كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق لەخۆدەگرێت، بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی خولی 80ی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، گەیشتوونەتە نیویۆرك.

وەزارەتی دەرەوەی عیراقیش لە راگەیەنراوێكدا وردەكای ئەو سەردانەی وەفدی عیراقی خستوەتەروو رایگەیاندووە، لە پەراوێزی ئەو كۆبوونەوەیەدا، وەفدی عیراق چەندین كۆبوونەوە و دیداری دوو قۆڵی لەسەر ئاستی باڵادا لەگەڵ لێپرسراوانی وڵاتانی بەشدار ئەنجامدەدەن.

ساڵانە كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بەڕێوەدەچێت بۆ باسكردن لە دیارترین پرسە هەنوكەییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان، كە بۆ ئەمساڵ گرنگترنیان پرسی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینە.