سەرۆکی ئێران: رۆژئاوا ناتوانێت رامانبگرێت
راهۆز
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند کە "رۆژئاوا ناتوانێت" تاران رابگرێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی "هەرگیز خۆی بەدەستەوە نادات".
ئاژانسی "تەسنیم" لە زاری پزیشکیانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە لە میانی رێوڕەسمی رێزلێنان لە هەڵگرانی میدالیای ئۆڵۆمپیادە زانستییە جیهانییەکان وتوویەتی: "هێرشە سەربازییەکان ناتوانن رێگەمان لێ بگرن لە دووبارە بنیاتنانەوەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەمان."
هەروەها وەڵامی هەوڵەکانی رۆژاوای دایەوە بۆ چالاککردنەوەی میکانیزمی "سزاکردنەوە" (snapback)، و وتی: "رۆژئاوا ناتوانێت رامانگرێت؛ لە نەتەنزیان دا، بەڵام بێئاگان لەوەی کە دەست و مرۆڤەکانن نەتەنز و گرنگتر لە نەتەنزیش دروست دەکەن، و بەردەوام دەبن لە دروستکردنی."
سەرۆکی ئێران درێژەی بە قسەکانیدا: "تەنها باوەڕمان بە توانای خۆمان بەسە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، و ئەوانەی نیازی خراپیان بۆ ئەم وڵاتە هەیە ناتوانن رێگامان لێ بگرن."
پزیشکیان دووپاتی کردەوە: "بە هیچ شێوەیەک ناتوانین رێگری لە کەسێک بکەین کە خاوەنی ئارامگرتن، ویست و توانای پێشکەوتن بێت. هەرگیز خۆمان بەدەستەوە نادەین بۆ سەرپێچییەکان و چۆک دانانایەین، چونکە توانای گۆڕانکاریمان هەیە."