وەزارەتی کارەبا: هەزار 600 مێگاوات کارەبا کەمدەبێتەوە
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بەهۆی چاکسازی لە بەرهەمهێنانی غاز، لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ رۆژ بەرهەمهێنانی کارەبا زیاتر لەهەزار و 600 مێگاوات کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای دانەغاز لە رۆژانی 20-21-22ـی ئەم مانگە دەست بە چاکسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز دەکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆیەوە بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەم دەبێتەوە، هاوکات توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا زیاتر لە هەزار و 600 مێگاوات كارەبا کەم دەبێتەوە.
راشیگەیاندووە، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵ دەبن بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر بەشداربوونی کارەبا.