وەزارەتی ناوخۆی عیراق: بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددی هۆشبەر لە سلێمانی دوو بازرگانی ماددی هۆشبەرمان دەستگیرکرد
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەری سلێمانی ، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا عیراق و سعودیە 2 بازرگانی ماددەی هۆشبەری نێودەوڵەتییان دەستگیركرد .
عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە ، بە هەوڵی گەورەی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی و بە هەماهەنگی باڵای نێوان وەزارەتی ناوخۆی عیراق و بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەری سعودیە لە شاری مەدینەی سعودیە دوو بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستیگركراون كە 142 كیلۆگرام ماددەی كریستاڵی شلیان پێبوە .
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دوپاتیشیكردوەتەوە كە ئەو ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی چالاككردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان عیراق و سعودیەیە و پێشتریش چەندین ئۆپراسیۆنی هاوشێوەیان لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی تری عەرەبیش هەبووە .