ئەكسیۆس: ترەمپ لە ئەگەری شكستی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنەكان رەنگە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران ئەنجامبدات
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ماڵپەڕی ئەكسیۆس لەسەر زاری لێپرسراوانی ئەمریكاوە ئاشكرای دەكات، ئەگەر كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنی نیوەی خولی كۆنگرێسدا شكست بهێنن، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ فەرمانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی ئێران دەربكات.
ماڵپەڕی ئەكسیۆس لەسەر زاری لێپرسراوێكی كۆشكی سپییەوە بڵاویكردەوە، لە ئەگەری شكست هێنانی پارتی كۆماری لە هەڵبژاردنەكاندا، رەنگە سەرۆكی ئەمریكا پەنا بۆ بژاردەی سەربازی ببات و فەرمانی هێرشکردنە سەر ئێران دەربكات، چونكە ئەم ئەگەرە لە ناو هەڵسەنگاندنەكانی ئیدارەی ئەمریكادا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
لە بەشێكی تری راپۆرتەكەدا، ئەو لێپرسراوە ئەمریكییە ئاماژەی بەوەكرد، باشترین دەرفەت لەبەردەم ئێران بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا لەم قۆناغەی ئێستادایە، پێش ئەوەی هاوكێشە سیاسی و سەربازییەكان بگۆڕێن.


