سەرۆكی فەرەنسا كۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی عیراق دەكات
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بۆ تاوێكردنی چەند بابەتێكی گرنگ، سەرۆكی فەرەنسا كۆتایی ئەم هەفتەیە بە سەردانێكی رەسمی دەگاتە عیراق.
میدیا عیراقیەكان لە زاری سەرچاوەیەكەوە رایانگەیاند، بڕیارە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رۆژی 17ی ئەم مانگە سەردانی عیراق بكات ، وتیشی، ماكرۆن، سەرۆكایەتی وەفدێكی وەزاری وڵاتەكەی دەكات، كە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی و ئابووری لەخۆدەگرێت. بڕیاریشە لەو سەردانەدانەیدا چەندین رێككەوتنی دووقۆڵییە جۆراوجۆر نێوان هەردوو وڵات ئیمزا بكرێت، دیارترینیان لە بوارەكانی وزە و چەكی سەربازیدا.
بە وتەی لێپرسراوێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ماكرۆن بەشداری لە "كۆنفرانسی بەغداد" دەكات،
ئەمە بە دووەم سەردانی ئەو سەرۆكەی فەرەنسا دادەنرێت بۆ عیراق پێشتریش لە ساڵی 2020دا سەرۆكی فەرەنسا سەردانی عیراق كرد.