رۆشتنی هاری دوای رۆشتنی بۆ یانەی بایرن میونشن و بەدەستهێنانی چەند نازناوێك لە ژیانی پیشەگەری وایكرد بەشێك پشتگیری بڕیارەكەی بكەن و هەندێكیش رۆشتنەكەی بەهەڵە  دەزانن ، یەكێك لەو ئەستێرانەی تۆپی پێ مایكڵ ئۆینی ئینگلیزیە و بڕیارەكەی كەین بە باش نازانێت ،

هێرشبەرەكەی پێشووی ریاڵ مەدرید رایگەیاند سەرەرای ئەوەی هاری كەین دڵخۆش دەردەكەوێت بەڵام ئەو هەنگاوەی بەباش نازانم و ئەوەی لەوێ بەدەستهێنا ئەگەر لە پریمەر لیگ  بەردەوام بوایەو متمانەی بەخۆی هەبوایە دڵنیام پێی دەگەشت و بەدەستی دەهێنا.

ئۆین لە درێژەی قسەكانیدا وتی هاری كەین یاریزانێكی ئاست بەرزەو یەكێك لەو باشترین هێرشبەرانەی كە بینیومە و خزمەتی بەرچاوی ئینگلتەرا و یانەكانی كردووە و هیوای ئەوەم دەخواست لە پریمەرلیگ بەردەوام بوایەو یانەكەی جێنەهێشتایە لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە دووپاتدەكەمەوە هاری كەین یاریزانێكی گەورەیەو شایستەی رێزلێنانە .