یاریگای ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداریی یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگی 2027 دەکات
SWARA KARIM
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یویفا) بە فەرمی رایگەیاند کە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا وەک میوانداری یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنز لیگ) بۆ ساڵی 2027 دیاری کرا.
یارییەکە لەسەر یاریگای "مێترۆپۆلیتانۆ"ی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوەدەچێت، کە لە رکابەریدا توانی لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بباتەوە.
ئەمە دەبێتە دووەم جار کە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ میوانداریی یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بکات. پێشتریش لە ساڵی 2019، یاریی کۆتایی نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهامی ئینگلیزی لەخۆگرت، کە تێیدا یانەی لیڤەرپوڵ جامەکەی بەرزکردەوە.
بڕیارەکانی دیکەی یویفا
لەنێو بڕیارەکاندا، یویفا چەندین شوێنی دیکەی بۆ پاڵەوانێتییەکانی داهاتووی دیاری کرد:
-
چامپیۆنز لیگی ژنان 2027: شاری وارسۆی پایتەختی پۆڵەندا میوانداریی یاریی کۆتایی دەکات.
-
جامی سوپەری ئەوروپا 2026: یارییەکە لە شاری سالزبۆرگی وڵاتی نەمسا بەڕێوەدەچێت.