كۆمیسیۆن: تائێستا 786 كاندید لە هەڵبژاردنی داهاتوو دورخراونەتەوە
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
لۆگۆی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی كاندیدە دورخراوەكان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەیشتووەتە نزیكەی 800 كاندید.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، تائێستا 786 كاندید لە بە هۆكاری جیاجیا لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دورخراونەتەوە و هۆكاری دورخستنەوەی زۆربەشیان تاوان و گەندەڵی بووە، كە ژمارەیان 370 كاندیدە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا حەوت هەزار و 709 كاندید ماونەتەوە و 46 تانەی كاندیدەكانیش لەبەردەست كۆمسیۆندان و كاریان لەسەر دەكرێت.
بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و بەپێی رێنماییەكانی كۆمیسیۆنیش، دەبێت 30 رۆژ بەر لە هەڵبژاردن ناوی كاندیدەكان پەسەند كرابێت.




