سبەینێ‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە، وەزیرێكی كوردیش بە كوردسات نیوزی راگەیاند، راپۆرتی كۆبوونەوەكانی هەرێم و بەغداد لە بەرنامەی كۆبونەوەكەدا نییە.

هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگەی عیراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكیانە بەدەست گەیشتووە، بەڵام بابەتی راپۆرتی لیژنەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تایبەت بە داهاتی نانەوتی و نەوتییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە بەرنامەی كاردا نییە.

وتیشی، پێدەچێت وەك كۆبونەوەكانی پێشتر، لە دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە یان لە پاشكۆی كۆبونەوە، ئەو بابەتە تاوتوێ بكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر بڕیاربوو، راپۆرتی لیژنەی یاسایی سەبارەت بە بابەتی داهاتەكانی هەرێم و رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدرێت.