بەهۆی دروستبوونی لافاو لە ناوچەکانی باکوری هیندستان لانیکەم 50 کەس بێسەروشوێن بوون
رەوەز فازیل
٥ی ئابی ٢٠٢٥
بەهۆی لافاوەوە لە ناوچەکانی باکوری هیندستان دەیان کەس بێسەروشوێن و ژمارەیەک کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، بەهۆی دروستبوونی لافاوە لە چەند گوندێکی بناری زنجیرە چیای هیمالایا 50 کەس بێسەرو شوێن بوون و 4 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، پێشبینیش دەکرێت ئەو ژمارەیە لەماوەی داهاتوودا زیاتربێت، هەروەها چەندین خانوی هاووڵاتیان بەهۆی لافاوەکەوە روخاوە.
بەرگری شارستانی هیندستان رایگەیاند، لە رێگەی تیمەکانەوە سەدان کەسیان رزگارکردوە و لە رێگەی سێ هەلیکۆپتەرەوە گەران و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بێسەروشوێن بوون بەردەوامە.