هونەرمەند نەرمین قادر ئەكتەری دیاری بەرنامەی بەرنامە كۆچی دوایی كرد
یەحیا
٥ی ئابی ٢٠٢٥
دوای ململانێیەكی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، هونەرمەند نەرمین قادر، ئەكتەری دیاری بەرنامەی بەرنامە كۆچی دوایی كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ نەرمین قادر لە شاری سلێمانی و لە تەمەنی 63 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
نەرمین قادر ماوەی زیاتر لە چل ساڵە خزمەت بە بواری شانۆ و سینەما و هونەری كوردی كرد و خێزانەكەی بەشێك بوون لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد و قوربانییان بۆ داوە.
نەرمین قادر بە خانمە تاقانەكەی بەرنامەی بەرنامە دەناسرا كە لە ساڵی 1998 لە خاک تیڤی و دواتریش لە کوردسات پەخش دەكراو بۆ چەند ساڵێك بەردەوام بوو كە سەرنجی تەواوی خەڵكی هەرێمی كوردستانی بەلای خۆیدا راكێشابوو.