راوێژكاری سندوقی دانیشتوانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایدەكات، ئاستی منداڵبوون لە عیراق دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

مەهدی عەلاق راوێژكاری سندوقی دانیشتوانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی وتووە، هەرچەندە هێشتا عیراق وەك وڵاتێك پۆلێن دەكرێت كە ژمارەی دانیشتووانەكەی زۆرە، بەڵام لەدوایین سەرژمێری گشتیدا دەركەوتووە كە دابەزینی بەرچاو هەیە لە وەچە خستنەوە لەناو خێزانەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی منداڵبوون لە ئێستادا بۆ ژنانی عیراق لە نێوان 3 بۆ 4 منداڵدایە، لەكاتێكدا لە ساڵانی حەفتاكان زیاتر لە 7 منداڵ بووە.

عەلاق هۆكاری كەمبوونەوەی لەدایكبوونی منداڵی بەستووەتەوە بە زیادبوونی هۆشیاری خێزان و رەخساندنی ژیانێكی باشتر بۆ منداڵەكانیان.

باسی لەوەشكردووە، ڕێژەی دانیشتوانی تەمەنی كاركردن لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵ دەستپێدەكات كە بەنزیكەیی 60%ی كۆی ژمارەی دانیشتوانی عیراق پێكدەهێنێت.