عیراق نەوتی سپی بۆ هەرێم دەنێرێت
بڵند
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، پێش دەستپێکردنی وەرزی سەرما، بەشە نەوتی سپی هەرێم بە نرخی پاڵپشتیکراو 100 لیتر بە 15 هەزار دینار دەنێرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، لەسەر داواکاری عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەشە نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو دابیندەکەن، کە 100 لیتر بە 15 هەزار دینارە.
وەزارەتی نەوتی عیراق، بەبێ باسکردن لە بڕی ئەو نەوتەی دەینێرن بۆ هەرێم، ئاماژەی بەوەکردوە، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرما، بڕیاریانداوە بەشە نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هاووڵاتیانی هەریمی کوردستان دابیندەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق ناکۆکن لەسەر بەشە نەوتی سپی هەرێمی کوردستان، هەرێم داوای 268 ملیۆن لیتر نەوتی سپی کردووە لە بەرانبەریشدا،بەغداد پلانی هەیە 50 ملیۆن لیتر بنێرێت.


