ئەكسیۆس: تا ئێستا حەماس وەڵامی لەبارەی پێشنیازی نوێی ئاگربەستی غەززە نەداوەتەوە
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٥
پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی ئاشكرایكرد ، تا ئێستا نێوەندگیرەكان وەڵامی بزوتنەوەی حەماسیان سەبارەت بە پێشنیازی نوێی ئاگربەستی غەززە پێنەگەیشتوە .
پێگەی ئەكسیۆس بلاویكردەوە، نێوەندگیرەكان لە دەوحە تا ئێستا چاوەروانی حەماس دەكەن بۆ نوێترین پێشنیازی ئاگربەست و بەپێی زانیارییەكانیش لێپرسراوانی حەماس لە دەوحە تا رادەیەكی زۆر پشتیوانی پێشنیازەكە دەكەن ، بەڵام باڵی سەربازی حەماس تا ئێستا وەڵامێكی رونی لەبارەی ئەو پێشنیازەوە نیە .
كەناڵی 13 ی ئیسرائیلیش لە زاری لیپَرسراوێكی ئیسرائیلییەوە ئاشكرایكردوە ، وەفدەكەی ئیسرائیل لە دەوحە دەمێنێـتەوە بۆ پێشخستنی دانوستانەكان .
پێشنیازی نوێی ئاگربەستی غەززە ، ئازادكردنی 28 بارمتەی ئیسرائیلی لە خۆ دەگرێت لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە و لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل ژمارەیەكی زۆر لە دەستگیركراوانی فەلەستینی ئازاد دەكات و بە چەند قۆناغێك دەست بە كشانەوە دەكات لە زۆرینەی ناوچەكانی غەززە بەڵام هێزەكانی بە درێژایی 1.2 كیلۆمەتر لە باكوری میحوەری فیلادیلفیا و 1.1 كیلۆمەتر لە باكور و رۆژهەڵاتی غەززە دەهێڵێتەوە .