وەزارەتی پەروەردە وادەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12ی راگەیاند
هەساو ئەمیر
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٥
وەزارەتی پەروەردە خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی 23ی ئاب دەست بە تاقیکردنەوەی خولی دووەم دەکرێت و رۆژی 8ی مانگی ئەیلوول کۆتایی پێدێت.
بەپێی خشتەکە، یەکەم تاقیکردنەوە وانەی زیندەزانی دەبێت بۆ بەشی زانستی و لە بەشی وێژەییشدا وانەی مێژوو دەبێت.
بەهەمان شێوە لە بەشە پیشەییەکانیشدا رۆژی 23ی ئاب دەست بە تاقیکردنەوە دەکرێت و رۆژی 8ی ئەیلوول کۆتا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.