ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران كۆدەبێتەوە
هادی
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدات.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەران كۆبونەوەیەكی تایبەت و نائاسایی ئەنجام دەدات، سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەزاندنی سەروەری عیراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران داوای كۆبوونەوەیەكی تایبەتیان كردبوو، سەبارەت بە هێرشەكانی سەر ئێران و بەكارهێنانی ئاسمان و پێشێلكردنی سەروەری عیراق لەلایەن ئیسرائیلەوە.