حوسییەكانی یەمەن رایدەگەیەنن لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران، دژی ئیسرائیل و ئەمریكا شەڕ دەكەن.

گۆڤاری نیوز ویكی ئەمریكی لە زاری سەرچاوەیەكی ناو بزوتنەوەی ئەنسار ئیسلامی سەر بە حوسییەكان بڵاویكردوەتەوە، لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران ئەوان جەنگ  دژی ئەمریكا و ئیسرائیل رادەگەیەنن.

ئەو سەرچاوەیەی حوسییەكان جەختی لەوە كردوەتەوە كە ئامادەكاریی تەواویان كردوە كە بەهێزتر لە رابردوو هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل دەستپێبكەنەوە، كاردانەوەشیان دژی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەبێت.

لە لایەكی دیكەوە یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بە زمانی عیبری نوسیویەتی، چاوەڕوان بن، ئەوەش وەك هەڕەشەیەك بۆسەر ئیسرائیل.

هەڕەشەی حوسییەكانی یەمەن لە كاتێكدایە هۆشدارییەكانی ئیسرائیل دژی ئێران توندتر بوەتەوە و هاوكات پەیوەندییەكانی  تاران و واشنتۆن  گرژیی زیاتری بەخۆوە بینیوە.