د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق و فام مینە چینە سەرۆک وەزیرانی ڤێتنام، سەرۆکایەتی لوتکەی جیهانی بۆ دەلتاکانیان کرد کە لە شاری نیس-فەرەنسا، لە پەرواێزی کونفرانسی سێهەمی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئۆقیانوسەکان بەڕێوەچوو.
ئەمەی خوارەوە دەقی ووتەکەی سەرۆک کۆمارە
بەڕێز سەرۆک وەزیرانی ڤێتنام
خوشکان برایانی بەڕێز..
سڵاوی خوداتان لێ بێت..
شانازییەکی گەورەیە کە لەگەڵ هاوکارم، سەرۆک وەزیرانی ڤێتنام، هاوسەرۆکایەتی ئەم لوتکە گرنگەی دەلتای ڕووبارەکان دەکەم، وەک سەرکردەی گەلانێک کەخودا هەندێک لە گرنگترین دەلتای ڕووبارەکانی پێبەخشیوون بەدرێژایی مێژوو، ئەمڕۆ بە سوپاسگوزارییەوە بۆ کەلوپوری هاوبەشمان و خەمی قووڵ بۆ داهاتوومان کۆدەبینەوە.
دەلتاکان چیرۆکی خودی شارستانیەتی مرۆڤ دەگێڕنەوە. دەلتای میزۆپۆتامیا کە دیجلە و فورات لەگەڵ کەنداوی عەرەبیدا یەکدەگرنەوە، پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر شایەتحاڵی لەدایکبوونی نووسین و یاسا و کۆمەڵگەی شارستانی بووە.
بەهەمان شێوە دەلتای میکۆنگ بە زەوییە بەپیتەکەی خۆراک شارستانیەتی ڤێتنامیی دابینکردوە، ئەم دیمەنە سروشتیانە تەنها تایبەتمەندی جوگرافی نین؛ بەڵکو لانکی کلتوورەکانمانن، بناغەی ئاسایشی خۆراکمانن و شادەماری ژیانی ئابووریمانن.
قورئانی پیرۆز بەجوانی باس لە بەیەکگەیشتنی ئاوە پیرۆزەکان دەکات، کە دەلتا نوێنەرایەتی ئێرادەی خودایی دەکات، ئەو شوێنانەی کە خودا قەدەری وابوە کە ئاوی شیرین و خوێ بە هاوئاهەنگی کۆببنەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە ڕووبەڕووی هەڕەشەی بێ وێنە دەبینەوە کە پێویستی بەهەنگاوی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە، گۆڕانی کەشوهەوا بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا خێراتر دەکات و پاڵدەنێت بە ئاوە سوێرەکان بۆ ناوەوەی وڵات و هەڕەشە لەو هاوسەنگییە تایبەتمەندیە ووردەی نەوەکانی پێشوو کۆمەڵگەکانمان دەکات.
لەعێراق، زۆنگاوە دێرینەکانمان کە لەلیستی کەلەپوری جیهانی یونسکۆدان، بە شێوەیەکی کارەساتبار دەگۆڕێن بۆ زەوییە وشکەکانی بەخوێ داپۆشراو.
پیسبوون ئاڵنگاریەکی دیکەی بەرچاوی هەیە ، ڕژانی بەرهەمە پیشەسازی و کشتوکاڵیەکان و پاککردنەوەی ئاوی پاشەڕۆکان بەشێوەیەکی پێویست نیە، پیسبوونی هەمان ئاوە کە باوباپیرانمان لایان پیرۆز بووە.
لە هەردوو ناوچەی دەلتای میکۆنگ لە ڤێتنام و زۆنگاوەکانی باشووری عێراق، کاریگەریی وێرانکەری پیسبوونی ئاو لەسەر ڕاوەماسی و کشتوکاڵ و تەندروستی مرۆڤ دەبینین، ڕەنگە لەهەمووی گرنگتر دابەزینی ڕیژەی لێشاوی ئاوە لە سەرچاوەکەیەوە بێت کەهەڕەشە لەبونی خۆی دەکات.
عێراق لە چەند دەیەی ڕابردوودا دابەزینێکی کارەساتباری بەخۆیەوە بینیوە بە ڕێژەی نزیکەی ٤٠% لە لێشاوی ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات کەمی کردوە، دروستکردنی بەنداو لە وڵاتانی سەرەووی ڕوبارەکان و زیادەڕۆیی لە دەرهێنانی ئاو، ڕووبارە گەورەکانمانی کردووە بە چەمێکی بچووک.
ڤێتنام ڕووبەڕووی ئاستەنگی هاوشێوە دەبێتەوە، چونکە پێشهاتەکانی سەرەوەی دۆڵی میکۆنگ شێوازی لێشاوی سروشتی دەگۆڕن، ئەم ئەزموونە هاوبەشانە پشتڕاستی دەکەنەوە کە پاراستنی دەلتا پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی و گفتوگۆی جددی و بەپەلە لە نێوان وڵاتانی سەرەوە و خوارەوە هەیە.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە دەلتاکان وەک ژێرخانی سەرەکی پێویست بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی و کەشوهەوا و پاراستنی جۆراوجۆری زیندەیی بناسن.
چارەسەرەکانیش بریتین لەکارا کردن و باشترکردنی ئاودێری و بەڕێوەبردنی یەکگرتووی ئاوەوە هەتا گواستنەوە بۆ وزەی نوێبووەوە، ئەوەی ئێستا پێویستمانە ئیرادەی بەکۆمەڵە بۆ جێبەجێکردنیان ، لە کۆتاییدا با لەبیرمان بێت کە پاراستنی دەلتاکان لە وڵاتەکانماندا پاراستنی کەلەپوری مرۆیی هاوبەشمانە، داهاتووی لانکی ڕافیدەین و بەپیتی ڕووباری میکۆنگ پەیوەستە بەو ئەگەرانەی ئەمڕۆ بڕیاری لێ دەدەین.
سوپاستان دەکەم.