رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راگەیەنراوێکدا بۆ دەستەی پارێزگارانی ئاژانسەکە رایگەیاندووە، "تا ئێران یارمەتی ئاژانسەکە نەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی، ئاژانس ناتوانێت دڵنیایی بدات دەربارەی ئەوەی کە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران ئاشتیانە دەبێت".

کاربەدەستانی ئێران ئەم راپۆرتەیان بە "سیاسی" ناوبردووە و بە توندی هۆشدارییان داوە لە پەسەندکردنی رەشنووسی بڕیارنامەیەک کە لە لایەن زلهێزەکانی رۆژئاواوە ئامادە کراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی رایەگەیاند، ئێران چەندین جار یان وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەی نەداوەتەوە یان وەڵامگەلێکی داوەتەوە کە لە رووی تەکنیکییەوە قبوڵ ناکرێت، هەروەها ئێران هەوڵی پاککردنەوەی شوێنەکانی داوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئاستەنگ لە بەدواداچوونەکانی بەردەم ئاژانسەکە. 

هاوکات  داوای لە ئێران کرد، کە "دەستبەجێ هاوکاری تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی" بکات.

رافائیل گرۆسی راشیگەیاند، دوایین راپۆرتی رێکخراوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئێران تا سەرەتای ساڵانی 2000 "بەرنامەیەکی ئەتۆمی سیستماتیکی رانەگەیەنراوی ئەنجامداوە و لە هەندێک لەو چالاکیانەشدا، مادە ئەتۆمییە راگەیەندراوەکان بەکارهێنراون.

ئەم لێدوانەی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێوزەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، لە کاتێکدایە کە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران چەند رۆژێک پێش ئێستا رایگەیاند: بەرنامەکەمان بەتەواوی ئاشتیانەیە.