وێنە.. لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای تکریت سێ کەس گیانیان لەدەستدا
هەساو ئەمیر
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان بێجی- تکریت سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووانیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی خاڵێکی پشکنین بوون.
روداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ رویداوە و ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکاندا.
لە روداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە دووانیان کارمەندی خاڵە پشکنینەکە بوون و سەر بە پۆلیسی سەڵاحەدین بوون.



